لە میسر ژنێک بەهۆی ناکۆکی لەسەر جەژنانە لەگەل هاوسەرەکەی، دەمەقاڵێ لە
نێوانیان دروستبوو و لە ئەنجامدا بە چەقۆ لە سینگی هاوسەرەکەی دا.
میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە:" پاش تۆمەتبارکردنی بە کوشتنی
هاوسەرەکەی، دادگاکانی میسر بڕیاری راگرتنیان بۆ ماوەی چوار رۆژ بۆ ئەو ژنە دەرکرد
و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە ".
"بکوژەکە خێزانی کوژراوەکەیە و ناوی ریهان سەعیدە"
هاوکات، بەڕێوەبەری ئاسایشی قلێوبیە لە میسر رایگەیاند:" چەند رۆژێک
بەر لە ئێستا لە تاوانێکی کوشتنی پیاوێک بە چەقۆ لە گوندی تەنت جەزیرە لە شاری تۆخ
ئاگادارکانەوە و دەرکەوت بکوژەکە خێزانی کوژراوەکەیە و ناوی ریهان سەعیدە ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە گرژی نێوان ئەو
ژن و مێردە بەهۆی ناکۆکی لەسەر بڕی جەژنانە سەریهەڵداوە و پاش ئەوەی پیاوەکەی لە
ژنەکەی داوە، ئەویش بە چەقۆ لە هاوسەرەکەی داوە و کوشتویەتی ".