قۆخ یەکێکە لە میوە هاوینەییەکان و خواستێکی زۆری لەسەرە، بەدەر لە تام و چێژەکەی ئەو میوەیە چەند سوودێکی تەندروستیشی هەیە.
خواردنی قۆخ چەند سوودێکی گرنگ دەگەیەنێت بە تەندروستی مرۆڤ، ئەو سوودانە وادەکەن زیاتر گرنگی بە خواردنی بدەیت، بە گوێرەی وتەی شارەزایان سوودەکانی قۆخ بریتین لەمانە:
١- بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین سی وادەکات قژ بەهێزتر بێت
٢- بەسوودە بۆ خاوێنکردنەوەی گورچیلەکان
٣- بە سوودە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ
٤- سوودی هەیە بۆ تەندروست مانەوەی گەدە
٥- یارمەتی رێکخستنی رێژەی شەکر دەدات لە خوێندا
٦- یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی کرمی ریخۆڵە