ئەندازێکی خۆراک رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی خواردنەوەی قاوە سوودێکی زۆری هەیە
بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام زیانیش بە هەندێک کەس دەگەیەنێت.
لەشکرد حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک
بڵاویکردووەتەوە:" قاوە هۆکارە بۆ زیادکردنی چالاکی مێشک، مەترسی نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتە،
لەگەڵ ئەوەشدا چەوری گورچیلە کەمدەکات و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی رادەی گرژی و
هەست بە نائومێدیکردن ".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
قاوە یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات و هەرس رێکدەخات و چالاککەرە، بەتایبەت بۆ
ئەوکەسانەی وەرزش دەکەن، هۆکاریشە بۆ کەمکردنەوەی کێش و ئازاری جەستە، هەروەها رێگرە
لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، لەبەر ئەوەی کافایین میزهێنەرە و بەهۆیەوە بەرد و لم
فڕێدەدات ".
هاوکات، لەشکر حەمید
زیانەکانی قاوەی ئاشکراکردووە و روونیکردووەتەوە:" زۆرخواردنی قاوە دەبێتە هۆی
بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و سەرئێشە، هەروەها دەبێتە مادەیەکی ژەهراوی و
کۆئەندامی دەمار دەهەژێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا گرفتی کەمخەوی و لەرزین و
گرژوونی ماسولکەکان و شێواوی لە قسەکردن دروستدەکات ".
وتیشی:"
قاوە دەبێتە هۆێ خێرا لێدانی دڵ، دڵ تێکهەڵهاتن، کەمی
حەوانەوە و زۆر میزکردن ".