ناسنامەی قوربانییەکی بەلەمە نوقمبووەکە ئاشکرابوو

کوردستان 26/07/2021

Alternate Text

رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند، لە رووداوی نوقمبوونی بەلەمەکەی دەریای ئیجەدا کە زۆرینیەی سەرنیشینەکانی کورد بوون، کچە کوردێکی رۆژهەڵات گیانی لەدەستداوە.

 کچێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی مونیرە حەیدەری خنکاوە


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی تەمموز، رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:" لە رووداوی نوقمبوونی بەلەمێکی هەڵگری پەنابەراندا لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان کچێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی مونیرە حەیدەری خنکاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" مونیرە خەڵکی گوندی زەردۆیی سەر بە شاری پاوەیە و دانیشتووی کرماشان بووە".
رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی تەمموز، بەلەمێک لە دەریای ئیجەدا نزیک دوورگەی کریتی یۆنان وەرگەڕا، بەلەمەکە هەڵگری ٥٥ پەناخواز بوو و زۆرینەیان کوردبوون و دانیشتووی شارەکانی باشوور بوون، تاوەکو ئێستا ٣٧ کەس لەو رووداوە رزگارکراون و چارەنووسی ئەوانی دیکە نادیارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا