لیوایەکی حەشدی شەعبی بۆردومانکرا

عێراق 26/07/2021

Alternate Text

سەرکردایەتی کەتائیبی ئیمام عەلی سەر بە حەشدی شەعبی رایگەیاند، یەکێک لە بنکەکانیان لە پارێزگای نەجەف لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆردوومانکراوە.

لە هێرشەکەدا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی کراوەتە ئامانج

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی تەمموز، سەرکردایەتی کەتائیبی ئیمام عەلی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی سەربازی سەر بە ئەوان لە پارێزگای نەجەف بۆردومانکردووە، کە لە هێرشەکەدا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی کراوەتە ئامانج لە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆدا".

ئەوەش هاتووە:" دوای دوو کاتژمێر و لە کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکدا دووبارە فڕۆکەکان گەڕاونەتەوە و هێرشێکی دیکەشیان ئەنجامداوە، پێشوەختەش لە بەرەبەیاندا چەند فڕۆکەیەک بە ئاسمانی سنورەکدا سوڕاونەتەوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا