کەمێک بەر لە ئێستا مستەفا کازمی گەیشتە کۆشکی سپی و لەگەڵ جۆ بایدن
کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ تەمموز، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن
سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە، بە گوێرەی میدیاکانیش بایدن رایگەیاندووە:" رۆلی
ئەمریکا لە عێراق تەنها هاوکاری دەبێت لە رووی راهێنان و هەواڵگرییەوە بۆ
لەناوبردنی داعش ".
هاوکات، کازمی رایگەیاند:" پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا هەمەلایەنەیە،
بە تایبەت لە رووی تەندروستی و رۆشنبیرییەوە و هاوبەشیشمان لەگەڵ ئەمریکا
ستراتیژییە ".