وەزیری دەرەوەی عێراق وردەکاری دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراقی راگەیاند.
تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکی ئەمریکی لە عێراقدا نامێنێت
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە یاوەری کازمی کردووە بۆ ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکی ئەمریکی لە عێراقدا نامێنێت".
ئاماژەی بەوەشدا:" ئەمریکا جەختیکردەوە کە رێز لە سەروەری یاسای لە عێراقدا دەگرێت، لە هەمانکاتیشدا بەردەوام دەبێت بۆ هاوکاریکردن بۆ پاراستنی یەکێتی خاکی وڵاتەکە".
وتیشی:" لای خۆیەوە عێراق پابەند دەبێت بە پاراستنی گیانی ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەڵەتی، بە تایبەتیش ئەو کەسانەی هاوکارن لە راهێنان بە هێزە عێراقییەکان".
ئەو بنکانەی هێزەکانی هاوپیمانانی تێدان بنکەی عێراقین نەک ئەمریکی
فوئاد حسێن راشیگەیاند:" یەکێکی دیکە لە و خاڵانەی رێککەوتنی لەسەر کراوە ئەوەیە کە ئەو بنکانەی هێزەکانی هاوپیمانانی تێدان بنکەی عێراقین نەک ئەمریکی، هەروەها مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق تەنها بۆ پاڵپشتی عێراق دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش".