هاوشێوەی ئاوە مۆرەکەی رانیە لە وڵاتی ئەرژەنتینیش
دەرکەوت و زانایانی نیگەرانکردووە.
ژمارەیەک ماڵپەڕی ئەرژەنتینی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی
دەریاچەیەکیان لە ناوچەی باتاگۆنیا لە باشووری ئەرژەنتین بڵاوکردووەتەوە، کە
رەنگەکەی بۆ مۆڕ گۆڕاوە و هۆکارەکەیان بۆ زۆری رێژەی خوێ و قەوزە لە نێو ئاوەکەدا
گەڕاندووەتەوە.
"ئاوەکە پیس بووە"
هاوکات، زانانیان هۆشدارییان لەو حاڵەتە داوە
و ئاماژەیان بەوەکردووە:" هۆکاری گۆڕانی رەنگی ئەو ئاوە سروشتی نییە، بەڵکو لەئەنجامی بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی
بۆ پاراستنی رۆبیانی نێو ئاوەکە وای لێهاتووە و ئاوەکە پیس بووە ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" هۆکاری گۆڕینی رەنگی
ئەو ئاوە بۆ کبریتیتی سۆدیۆم دەگەڕێتەوە، کە لەکارگەکانی ماسی وەک دژە بەکتریا
بەکاردەهێندرێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەک بەر لە ئێستا BMC راپۆرتێکی لەبارەی گەناوی قوڕەگۆ لە قەزای رانیە ئامادەکرد، کە بەهەمانشێوە رەنگەکەی بۆ مۆر گۆڕاوە و سەرنجی گەشتیارانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.