ئەمڕۆ بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی لەیەکێک لەبازگەکان نەوەستاوە و
پاسەوانەکانی سوکایەتییان بە مەفرەزەکە کردووە.
گەرمیان محەمەد، رۆژنامەنووس بڵاویکردووەتەوە:" ئەمڕۆ کاتێک بازگە بۆ
دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و جامڕەش لە گەرمیان داندراوە پۆڵا سیروان،
بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی لەگەڵ پاسەوانەکانی بە ئۆتۆمبێلی جامڕەشەوە بە
مەفرەزەکەدا تێپەيڕیوە و نەوەستاوە".
بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی گەرمیان لەگەڵ پاسەوانەکانی سوکایەتییان بە مەفرەزەکە کردووە
باسیلەوەشکردووە:" کاتێک کارمەندانی مەفرەزەکە ویستویانە بەهۆی جامی ڕەشەوە
ئۆتۆمبێلەکان رابگرن بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی گەرمیان ئامادەنە بووە و لەگەڵ
پاسەوانەکانی سوکایەتییان بە مەفرەزەکە کردووە".
هاوکات، BMC پەیوەندی بە بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیانەوە کرد بۆ زانیاری زیاتر و
باسی لەوەکرد:" هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەو بابەتە پێنەگەیشتووە و کارەکانیان
بەباشی دەڕوات".