راگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند، تیمێکی سیخوڕییان دەستگیرکردووە کە سەر بە مۆسادی ئیسرائیلی بوون.
کاری تێکدەرانە و ئاژاوا بووە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تەمموز، بەڕوەبەرایەتی گشتی دژە سیخوڕی لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاند:" دوای ئەوەی لە سنووری رۆژئاوای ئێرانەوە چالاکی تیمێکیان بەرچاوکەوتووە، ئاشکرابووە کە سەر بە مۆسادی ئیسرائیلی بوون و ئامانجیان کاری تێکدەرانە و ئاژاوا بووە".
ئاماژە بەوەشدراوە:" لە کاتی دەستگیرکردنیان بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنییان پێبووە، ئاشکرابووە کە مەبەستیان کاری تیرۆر بووە، بەڵام بە هەوڵی هێزە ئەمنییەکان توانراوە رێگرییان لێبکرێت لە ئەنجامدانی کردەوەکانیان".
لەبارەی ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، ئیتلاعات رایگەیاند:" ئەو چەکانە پێکهاتوون لە دەمانچە، رومانە، تفەنگ و چەند چەکێکی قورس و سوک".