یەکێک لە سیناتۆرە خانەنشینبووەکانی ئەمریکا لە کاتی پاسکیلسواریدا توشی رووداوێک بوو و گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی ئاژانسە ئەمریکییەکان، مایک ئێنزی، لە هەفتەی رابردوودا لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی وایۆمینگ پاسکیلسواری کردووە، لەو کاتەدا توشی رووداوێک بووە کە هێشتا هۆکارەکەی نازاندرێت، دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەیەک لە کۆلۆرادۆ گیانی لەدەستداوە.
بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ وەک سیناتۆری ئەمریکا کاری دەکرد
ئێنزی تەمەنی ٧٧ ساڵ بوو، بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ وەک سیناتۆری ئەمریکا کاری دەکرد، تا مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، کە لەو مانگەدا خانەنشین بوو، ئەو سەر بە پارتی کۆمارییەکان بوو.