وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی کوپای لە پاریس
ئیدانەکرد و لێکۆڵینەوەشی لەسەر رووداوەکە دەستپێکرد.
"لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە"
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٧ی تەمموز، ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز"
بڵاویکردەوە:" وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا نیگەرانی خۆی لەبارەی هێرشکردنەسەر
باڵیۆزخانەی کوپا لە پاریس دەربڕی و لێکۆڵینەوەشی لەبارەی هۆکاری رووداوەکە
دەستپێکردووە ".
هاوکات، باڵیۆزخانەی کوبا لە فەرەنسا وێنەی ساتی هێرشەکەی بڵاوکردەوە و
رایگەیاندووە:" لە هێرشەکەدا دوو کارمەندی باڵیۆزخانەکە برینداربوون و زیانی
ماددیش بەر باڵەخانەکە کەوتووە ".