دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بکوژی کوڕی چالاکوانێکی عێراقی دەستگیر دەکەن

عێراق 27/07/2021

Alternate Text

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بکوژی کوڕی فاتیمە بەهادلی چالاکوان دەستگیرکرا.

"بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بکوژی عەلی کەریم دەستگیرکرا"

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٧ی تەمموز، لیوا یەحیا رەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند:" پاش لێکۆڵینەوەی ورد و بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، بکوژی عەلی کەریم ،کوڕی فاتیمە بەهادلی ژنە چالاکوانی عێراقی دەستگیرکرا، کە لە شاری بەسڕە تاوانەکەی ئەنجامدابوو ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" بکوژەکە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری عێراقەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا