ئەڵمانیا.. تەقینەوەیەک زیاتر لە ١٥ قوربانی لێکەوەتەوە

جیهان 27/07/2021

Alternate Text

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دامەزراوەیەکی کیمیایی لە شاری لیڤەرکوزن تەقییەوە و زیاتر لە ١٥ کەس بەوهۆیەوە بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تەمموز، ماڵپەری بی بی سی رایگەیاند:" سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا یەکێک لە دامەزراوە کیمیاییەکان تەقییەوە و دوای رووداوەکەش پۆلیس داوای لە دانیشتووانی ناوچەکە کرد لە ماڵەکانیان بمێننەوە دەرگا و پەنجەرەکان بە داخراوی بهێڵنەوە".

١٦ کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە چوار کەسیش بێسەر و شوێنن

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئەنجامی تەقینەوەکە ١٦ کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە و چوار کەسیش بێسەروشوێنن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا