کەمێک پێش ئێستا هاوپەیمانی مینبەری عێراق کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتی دەکات کشانەوە لە هەڵبژاردنەکان راگەیاند.
بەهۆی بەردەستنەبوونی ژینگەیەکی تەندروست
لە بەیاننامەیەکدا، کە بەرواری ٢٧ی تەمموز، دوێنێ سێشەممەی لەسەرە و ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، هاوپەیمانێتی مینبەری عێراقی کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند:" بەهۆی بەردەستنەبوونی ژینگەیەکی تەندروست و دەستتێوەردانی دەرەکی و بەشداریکردنی ئەو کەسانەی ئاوارەبوون لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ دەنگدان، رایدەگەیەنین کە بەشداری هەڵبژاردنەکان ناکەین و بایکۆت دەکەین".
ئەوەش هاتووە:" هەر لەو میانەدا داوا لە سەرجەم لایەن و حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکەین کە هاوشێوەی ئێمە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن تا نەبنە بەشێک لە پڕۆسەیەکی گەندەڵدا".