توێژینەوەیەکی
نوێ هۆکاری توشبوونی بەشێک لە توشبووانی کۆرۆنا بە جەڵتەی دڵ و مێشک ئاشکرادەکات.
"دروستبوونی ماددەکانی بەرگری لەش هۆکاری توشبوونە بە جەڵتە"
ماڵپەڕی "میدیکاڵ ئێکپرێس"
بڵاویکردووەتەوە:" زۆربەی کات بەشێک لەو کەسانەی بە توندی توشی کۆرۆنا دەبن،
بەهۆی توشبوون بە جەڵتە گیان لەدەستدەدن، هۆکارەکەشی دروستبوونی زیاد لە پێویستی ئەو
ماددانەیە کە کۆئەندامی بەرگری لەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بەرهەمی
دەهێنێت ".
ئاماژەی
بەوەشکردووە:" ئەو ماددانەی کۆئەندامی بەرگری لەش بەرهەمی دەهێننن خانەکانی
لەش زیاد لەپێویست چالاک دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک
".