لەبری فڕێدانیان؛ دەتوانین ئەم سوودانە لە مۆبایلە کۆناکانمان وەربگرین

هەمەرەنگ 28/07/2021

Alternate Text

بەشێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایل پاش چەند ساڵێک لە بەرکاهێنانی ئامیرەکانیان، دەیگۆڕن و مۆبایلە کۆنەکە فڕێدەدەن، بەڵام دەتواندرێت چەندین سوودیان لێوەربگیرێت.

"دەتوانرێت وەک کامێرای چاودێری بەکاربهێندرێت"

ئێڵدار مۆرتازین، پسپۆڕی بواری تەکنیکی بەماڵپەری "نۆفۆستی" رایگەیاندووە:" لە بری فڕێدانی مۆبایلە کۆنەکانمان، یاخود فرۆشتنیان بە پارەیەکی کە، دەتوانین چەندین سوودی لێوەربگرین، لەوانەش لەرێگەی بەستنەوەیان بە ئینتەرنێت دەتوانین وەک کامێرای چاودێری لە ماڵەکانمان بەکاری بهێنین، یاخود بۆ چاودێریکردنی منداڵەکانمان لە ماڵەوە ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" بەهەمانشێوە دەتوانین ئەو مۆبایلانە وەک GPS لە نێو ئۆتۆمبێلەکانمان بەکاری بهێنین، تەنانەت دەتوانرێت وەک ئامێرێکی بچوکی تەلەڤزیۆنیش سوودی لێوەبگیرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا