هێلیکۆپتەرێکی عێراقی لە خورماتو کەوتەخوار

عێراق 29/07/2021

Alternate Text

شەوی رابردوو، هێلیکۆپتەرێک کە سەر بە سوپای عێراق بوو کەوتە خوارەوە و هێشتا هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە.

بەهۆشیەوە پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا

رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی چەرداغلی قەزای خورماتو سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین روویداوە، بەهۆشیەوە پێنج سەربازی عێراقی کە تیمی هێلیکۆپتەرەکە بوون گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، هێشتا هۆکاری رووداوەکە نازاندرێت، بەڵام ئاشكرایە کە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوەچەکدا بوونی هەیە بەڵام نازاندرێت کە ئەوان بەرپرسیارن یاخود بە هۆکاری تەکنیکی بووە"

لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و لە ئەگەری بەردەست بوونی هەر زانیارییەکی نوێدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویدەکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا