ژنێک بۆ گەیشتن بە خۆشەویستەکەی منداڵەکانی ژەهرخواردکرد

جیهان 29/07/2021

Alternate Text

لە شاری قەنای میسر توانرا دۆسیەی گیان لەدەستدانی سێ منداڵ بەهۆی ژەهراوی بوونەوە دابخرێت.

بە گوێرەی ئاژانسی سکای نیوزی عەرەبی، هێزە ئەمنییەکانی شاری قەنا دایکێکیان دەستگیرکرد، ئەویش دوای ئەوەی سێ منداڵی کە کوڕ بوون و باوکیشیان ژەهراوی بوون، کە بە قسەی ژنەکە بەهۆی خواردنەوەیەکی ماوە بەسەرچووەوە بووە.

سێ کوڕەکەی کە تەمەنیان لە نێوان حەوت بۆ نۆ ساڵدا بووە گیانیان لەدەستداوە

ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە:" ژنەکە بە مەبەست خواردنەوە ژەهراویەکەی داوەتە خێزانەکەی بۆ ئەوەی بیانکوژێت و بتوانێت بگات بە خۆشەویستەکەی، لە ئەنجامی کردەوەکەی سێ کوڕەکەی کە تەمەنیان لە نێوان حەوت بۆ نۆ ساڵدا بووە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هاوسەرەکەشی کە بەهەمانشێوە ژەهرخواردکراوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەڵام لە ژیاندا ماوە و دۆخی تەندروستی جێگیرە".

لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵی، ژنەکە چەند جارێک لێدوانەکانی گۆڕیوە، یەکەم جار وتوویەتی کە بەهۆی خواردنەوەی ماوە بەسەرچوو بووە، دواتر گۆڕیویەتی بۆ خواردنی شوتی خراپبوو، لەکۆتا جاریشدا وتوویەتی کە لە کاتی ئامادەکاردنی خوانی بەیانیدا بە هەڵە دەرمانی قڕتێکردنی مێرووەکان کەوتووەتە ناو ژەمەکە. 

سکای نیوز ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەمانە گومانیان لای پۆلیس زیادکرد، هەر بۆیە فشاریانکردە سەر ژنەکە تا لە کۆتاییدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، ژنەکە دانی ناوە بەوەی کە شۆفێرێکی تەمەن ٢٦ ساڵی خۆشدەوێت، هەر ئەویش چوار پارچە خواردنەوەکەی پێداوە کە بە دەستی خۆی ژەهری تێکردووە".

لە ئێستاشدا هەردووکیان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا