مالیکی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکان راگەیاند

عێراق 29/07/2021

Alternate Text

نوری مالیکی رایگەیاند، بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن و لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تەمموز، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، لە تویتێکدا رایگەیاند:" هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا و ١٠ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت".

دەشڵێت:" ئەو لایەنانەی کە بڕیاری بەشدارینەکردنیان داوە دەبێت رێز لە بڕیارەکەیان بگیرێت، بەڵام ناکرێت بۆچوونی خۆیان بەسەر لایەنەکانی دیکەدا بسەپێنن".

 هەڵبژاردنی پێشوەختە خواستی خەڵکە

ئاماژەی بەوەشدا:" هەڵبژاردنی پێشوەختە خواستی خەڵکە، هەربۆیە دەبێت حکومەت زەمینەی گونجاو بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە دابینبکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە وا بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا نزیکەی ٢٥ حزب و هاوپەیمانێتی بایکۆتییان کردووە و رایانگەیاندووە کە بەشداری ناکەن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا