لە ئۆڵیمپیادی ئەمساڵدا دوو برا دژی یەک یارییان کرد

وەرزش 29/07/2021

Alternate Text

لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆڵیمپیادی ئەمساڵدا، لە بەشی وەرزشی هۆکی دوو برا لە ژێر دوو ئاڵای جیاوازدا دژ بە یەک یارییان کرد.

ئەمساڵی ٢٠٢١، بەدەر نەبوو لە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانی ساڵانی رابردوو، بەهۆی ئەوەی لە ئەمساڵیشدا دوو برا دژی یەک یارییان کرد.

ئەو دوو برایە لە بەشی وەرزشی هۆکی بەشداری ئۆڵیمپیادیان کرد، هەر یەکە و لە ژێر ئاڵا و وڵاتێکی جیاوازدا، یەکێک لەو برایەنە ناوی لیۆن هایواردە، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی وەرزشی هۆکی نیوزلەندا بوو، کە تەمەنی ٣١ ساڵە و برا گەورەیە.

لە بەرامبەردا جێرێمی هایواردی تەمەن ٢٨ ساڵی برای لیۆن، یاری بۆ هەڵبژاردەی ئوسترالیا دەکرد، لە تەواوی یاریەکەشدا هەردوو براکە یەک جار رووبەڕووی یەک بوونەوە، ئەویش کاتێک جێرێمی لێدانێکی ئاڕاستەی گۆڵی لیۆن کرد، بەڵام ئەو توانی بیگەڕێنێتەوە.

لە کۆتاییدا ئوسترالیا بووە براوەی یاریەکە بە جیاوازی دوو گۆڵ کە ئەنجامەکەی ٢-٤ بوو، بەوەش برا بچوک بەسەر برای گەورەدا سەرکەوت، هەر دوای کۆتاییهاتنی یاریەکە، لیۆنی برا گەورە چووە لای جێرێمی برای تا پیرۆزبایی لێبکات.

شایەنی باسە، لیۆن و جێرێمی لە دایکێکی نیوزلەندی و باوکێکی ئوسترالی لەدایک بوون، بە وتەی خۆیان بە درێژایی ژیانیان رکابەرایەتی هەبووە لە نێوانیاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا