بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بەرپرسێکی پێشووی ئەمنی دەستگیرکرا

کوردستان 29/07/2021

Alternate Text

بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، عەمید گۆران بەرزان رەشید، بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاریی لە گەرمیان دەستگیرکرا.

لە ماڵەکەی خۆیدا بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستگیرکراوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC:"دوێنێ چوارشەممە عەمید گۆران بەرزان رەشید، بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاریی گەرمیان لە ماڵەکەی خۆیدا بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستگیرکراوە.

١١ی ئەم مانگە، عەمید گۆران بڕیاری دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی بۆ دەرکرا

١١ی ئەم مانگە، عەمید گۆران بڕیاری دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی بۆ دەرکرا.

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا، بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و تێوەگلانیان لە گەندەڵی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسی یەکێتیی دەربکرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا