یونس راوی: خەتەنەکردنى منداڵان تاوانە

هەمەرەنگ 29/07/2021

Alternate Text

توێژەرێکی ئاینی ئاماژەی بەوەکردووە، خەتەنەکردنی منداڵان ستەمکردنە، لەبەر ئەوەی مبداڵ خاوەن ئیرادە و ویست و ئازادی خۆی نییە.

"ئەگەر نەشتەرگەریی جوانکارى حەرام بێت، خەتەنەکردنى منداڵانیش حەرام و تاوانە"

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ی تەمموز، یونس راوی، توێژەری ئاینی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە:" ئەگەر نەشتەرگەریی جوانکارى حەرام بێت، بەبیانووى ئەوەى دەستکارییە لە ئیش و خەلقى ئیلاهى، ئەوسا خەتەنەکردنى منداڵانیش حەرام و تاوانە ".

وتیشی:" خەتەنەکردنی منداڵان ستەمکردنە لە منداڵێک کە ئیرادە و ویست و ئازادیی نییە ". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا