ئەمڕۆ بەلەمێک کە ١٣ پەنابەری هەڵگرتبوو لە نزیک دوورگەی لێسڤۆوی یۆنان ژێر ئاو کەوت.
١٠ كۆچبه‌ر ڕزگاركراون و سێ كۆچبه‌ری دیكه‌یش نادیارن
بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی تەمموز، پشتی نیوز، کە تایبەتە بە بەدواداچوون بۆ پرسی بەنابەران لە تورکیا و یۆنان، رایگەیاند:" به‌له‌مێك به ١٣ كۆچبه‌ره‌وه له ده‌ریای ئیجه نزیك دورگه‌ی لێسڤۆو به‌رامبه‌ر كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا ژێر ئاو كه‌وت. تا ئێستا ١٠ كۆچبه‌ر ڕزگاركراون و سێ كۆچبه‌ری دیكه‌یش نادیارن.
پشیی نیوز لە زاری به‌رپرسی ڕاگه‌یاندی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان ئاماژەی بەوەشداوە:" دوو یه‌ختی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان و هه‌لیكۆپتەر و باخیره‌یه‌كمان له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ 3 كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه".
ئەوەش هاتووە:" شوێنی رووداوه‌كه له باكوری دورگه‌ی لێسڤۆس بووه له ئاوی یۆنان، نزیك له سنوری ئاوی توركیا. بۆ سه‌لامه‌تی ژیانی كۆچبه‌ره‌كان، هێزی ده‌ریاوانی توركیاش ئاگادار كرایه‌وه. تا ئێستا سێ كۆچبه‌ر نادیارن".
لە ئێستاشدا نازاندرێت ئایا هاوڵاتی هەرێم لە ناو بەلەمەکەدا بوون یاخود نا، لە کاتی بەردەستبوونی زانیاریی زیاتردا بڵاودەکرێتەوە.