ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ وەرگرتنی زەوی ناونوس کردووە ئاشکراکرا

عێراق 30/07/2021

Alternate Text

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکراکرد کە تا ئێستا خۆیان بۆ وەرگرتنی زەوی ناونوس کردووە.

نزیکەی نۆ ملیۆن هاوڵاتی دەبن

ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی تەمموز، سەباح عەبدوللەتیف، راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند:" ئەو کەسانەی تا ئێستا لە رێگەی فۆڕمە ئەلکترۆنیەکەوە خۆیان بۆ وەرگرتنی زەوی ناونوس کردووە نزیکەی نۆ ملیۆن هاوڵاتی دەبن، لە ژمارەیەس نزیکەی دوو ملیۆن و نیویان فۆڕمەکیان بە تەواوی پڕکردووەتەوە".

وتیشی:" عێڕاق پێویستی بە سێ ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوونی پێویستە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، هەڵمەتەکەش پێویستی بە تەنها ٥٥٠ هەزار پارچە زەوی هەیە بۆ سوککردنی قەیرانی نیشتەجێبوون".

فۆڕمەکە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەست دەبێت

ئاماژەی بەوەشدا:" فۆڕمەکە بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەست دەبێت، ئێستا هەفتەیەکی رۆشتووە و دوو هەفتەی ماوە، هەروەها ئەو کەسانەی کە وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە لە هەموو چین و توێژەکان دەبێت، تەنها ئەو کەسانەی لێی بەدەر دەبن کە پێشتر زەوییان وەرگرتووە".

بۆ چوونە ناو فۆڕمی وەرگرتنی زەوی کلیک لەم لینکە بکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا