سەرلەنوێ مۆزەخانەی عێراق بە ڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە

عێراق 30/07/2021

Alternate Text

دوای گەڕانەوەی مستەفا کازمی لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، بڕیاریدا بە دووبارە کردنەوەی مۆزەخانەی عێراق.

١٧ هەزار شوێنەوار دەگەڕێندرێتەوە عێراق

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند:" لەگەڵ گێڕانەوەی ١٧ هەزار شوێنەوار لە ئەمریکاوە بۆ عێراق، بڕیارماندا بە دووبارە کردنەوەی مۆزەخانەی عێراق بە رووی جەماوەردا".

ئاماژەی بەوەشدا:" تا ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ ئیلهام وه‌رگرتن له‌ به‌ها شارستانییه‌ دێرینه‌كان و شوناسی نیشتمانی ره‌سه‌نمان".

شایەنی باسە، رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمریکا و چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کەوت، لە کۆبوونەوەکەدا یەکێک لە تەوەرەکانی گەڕاندنەوەی شوێنەوارەکانی عێراق بوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا