لە گەرمای هاویندا، لە بەرازیل بەفر باری

هەمەرەنگ 30/07/2021

Alternate Text

سەرباری ئەوەی لە وەرزی هاوینداین، بەڵام بەفر بارین ٣٠ شاری بەرازیلی گرتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسە بەرازیلییەکان، رۆژی ٢٨ لەسەر ٢٩ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی بەفر بارین ٣٠ شاری هەرێمی ریۆ گراند دۆ سولی گرتەوە، کە ئەمە دژی سەرجەم پێشبینییەکان بوو.

شەپۆلەکە تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بەردەوام بوو، بەشێوەیەک لەو رۆژەدا بڕێکی دیکە بەفر باری.

ئاژانسەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە کە کەشناسی وڵاتەکە پێشبینی دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرمایان کردووە، بەشێوەیەک کە شەپۆلێکی دیکەی بەفر بارین چەند ناوچەیەکی دیکەش بگرێتەوە وەک هەرێمەکانی پارانا و سانتا کاتارینا.

هەروەها پێشبینی دەکرێت بەرهەمی وڵاتەکە لە قاوە، قامیشی شەکر و پرتەقاڵ زیانێکی زۆریان بەرکەوێت بەهۆی بەفر بارینەکە.

لە هەمانکاتدا شارەزایان هۆکاری لەناکاوی بەفر بارینەکە دەگەڕێننەوە بۆ تەوژمێکی بای جەمسەری کە لە جەمسەری باشورەوە روویکردووەتە وڵاتەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا