ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدار لە ناوچەی شاری کۆنیا هێرشیانکرد سەر خێزانێکی کورد کە حەوت کەس بوون و سەرجەمیان کوشتوون.
زانیارییەکان ئەوە ئاشکرادەکەن ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی تەمموز، لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکدا گروپێکی چەکداری ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا هێرشیانکردە سەر خێزانی کورد و کە لە حەوت کەس پێکهاتبوون و سەرجەمیان کوژران، هەروەها لە نێو خێزانەکەدا ژن و منداڵ هەبوون و دوای ئەوەش ماڵەکەیان سوتاندووە.
شایەنی باسە لە رۆژی ١٢ی ئەم مانگەدا، هەمان خێزان لەلایەن گروپێکەوە کە بە گروپێکی توندڕەو ناسراون هێرشێکی دیکەیان کردبوونە سەر، لەو رووداوەدا خێزانە کوردەکەیان بریندارکردبوو، هەر ئەو کاتەش چەند کەسێکی گروپەکە دەستگیرکران بەڵام دواتر ئازادکران".
پێشتریش ئەو خێزانە کوردە سکاڵایان کردبوو کە لەلایەن دراوسێکانیانەوە هەڕەشەیان لێکراوە و ئازاریان داون، پێیان وتراوە کە ناچەکە جێبهێڵن، پۆلیسی ناوچەکەش سکاڵاکانی بەهەند وەرنەگرتبوو.