بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئۆلیمۆپیاددا، پیاوێک لە وەرزشی بەلەمی ژناندا توانی مەدەلیای سەرکەوتن بدەستبهێنێت.
ئەو پیاو ناوی کەیلب شێپردە، بۆ هەڵبژاردەی نیوزلەندا لە بەشی وەرزشی بەلەمی ژناندا کێبڕکێی دەکرد، لە کاتی بەڕێوەچوونی کێبڕکێکەدا، لە سەر لوتکەی بەلەمەکە دانیشتبوو بۆ ئاڕاستەکردنی، کە بەلەمەکە لەلایەن هەشت ژنەوە بەرەو هێڵی بردنەوە پاڵدەنرا.
لە مێژووی ئۆڵمپیاددا ئەمە یەکەم جارە رووداوی هاوشێوە رووبدات، چوونکە شێپرد بووە یەکەم پیاو کە مەدالیا بەدەستبهێنێت لە وەرزشێکدا لە بەشی ژنان.