پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان منداڵان و گەشەی
منداڵان بڵاویکردەوە، دیارترین نیشانەکانی توشبوون بە زنجیرە نوێیەکەی کۆرۆنا بریتین
لە تا، کۆکە، بێهێزی، سکچوون و رشانەوە.
" ژمارەی توشبوونی منداڵانیش زۆر زیادیکردووە "
د پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک
بڵاویکردەوە:" رۆژانە رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە زیادبووندایە و بەمەش
ژمارەی توشبوونی منداڵانیش زۆر زیادیکردووە، بەڵام ژمارەیەکی زۆریان پێویستیان بە
داخڵکردن و مانەوە لە نەخۆشخانە نییە ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" دیارترین
نیشانەکانی ئەم زنجیرە نوێیەی کۆرۆنا بریتین لە تا، کۆکە، بێهێزی، سکچوون و رشانەوە
".