پزیشکێکی پسپۆڕی کۆئەندامی هەرس ئەو حاڵەتانە
ئاشکرادەکات کە پێویست بە خواردنی دەرمان ناکات بۆ دەربازبوون لە ئازاری ناوسک.
ئانا دینسیسۆفا، پزیشکی پسپۆڕی تایبەت بە نەخۆشییەکانی
کۆئەندامی هەرس بە ئاژانسی "نۆفۆستی" رووسی راگەیاندووە:" هۆکارەکانی
ئازاری ناوسک زۆرن و بەشێکیان پێویستیان بە بەکارهێنانی دەرمان هەیە، لەوانەش
هەوکردنی بنکریاس و هەوکردنی گەدە، بەڵام کاتێک هۆکاری ئازارەکە پەیڕەوکردنی
سیستەمێکی خواردنی ناڕێک و ناتەندروست بێت، پێویستە چەند رێنماییەکی تەندروستی
جێبەجێ بکەی ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" پێویستە خۆمان بە
دوور بگرین لە خوادنی گەرم و چەور ئەو خواردنانەی ماددەی غازییان تێدایە ".