وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،
بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی تەکسی لەزگە و لۆگۆیان لێنەداوە، وادەکەی درێژدەکرێتەوە.
"وادەی لێدانی لەزگە و لۆگۆ درێژ دەکرێتەوە"
ئەمڕۆ شەممە، ٣١ی تەمموز، فازل حاجی، وتەبێژی
پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند:" سەرباری ئەوەی بڕیاربوو رۆژی ١ی ئاب وادەی لێدانی
لەزگە و لۆگۆ لەسەر ئۆتۆمبێلی تەکسی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بێت، بەڵام بەهۆی
ئەوەی تاکو ئێستا بەشێکی زۆریان لۆگۆ و لەزگەیان لێنەداوە، وادەکەی درێژ دەکرێتەوە
".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە کۆی ٣٧ هەزار
ئۆتۆمبێلی تەکسی لە هەولێر تەنها نۆ هەزاریان لەزگە و لۆگۆیان لێدراوە، بەوەش
نزیکەی ٢٨ هەزار تەکسی ماونەتەوە و لەزگە و لۆگۆیان لێنەداوە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" بڕیارە سبەینێ بە فەرمی
درێژکردنەوەی وادەکە رابگەیەندرێت ".