جەعفەر شێخ مستەفا:سەری ڕێز و نەوازش بۆ گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزانییەکان دادەنەوێنین

کوردستان 31/07/2021

Alternate Text

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا رایدەگەیەنێت،هیواخوازە کوردستان ئاوەدان و پارێزراو بێت لە دووبارە نەبوونەوەی ئەو کارەساتانەی کە بەدرێژایی مێژوو بەسەری هاتووە، گیانی یەکڕیزی و تەبایی بکەین بە پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکان.

ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی ٣٨ ساڵەی تاوانی ئەنفالی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

لە ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا
٣٨ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی لە لایەن دڕەندەترین دەسەڵاتی دیکتاتۆر ئەنجامدرا، ئەویش ئەنفالی بارزانییەکان بوو، لە پڕۆسەیەکی بێ ڕەحمانەی گشتگیر، حوکمی بەعسی فاشیزم بێ جیاوازی لە نێوان پیاو و ژن و مناڵ قێزەونترین تاوانی جینۆسایدی بەرامبەر خەڵکی سڤیلی ئەو ناوچەیە ئەنجامدا.
لەم یادە کارەساتبارە دا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی بارزانییەکان و هەموو ئەو ناوچانەی کە پڕۆسەی ئەنفالی تیا جێبەجێکرا دادەنەوێنم، ئەوانەشی لە دوای ئەنفالکردنی کەس و کارەکانیان بەردەوامییان بە ژیاندا بە چاوی شکۆ و ڕێزەوە لێیان دەڕوانین، کە بەرگەی سەختی و بێنازی دایک و باوک و خوشک و برا و ئازایزانیان گرت و لە ئۆردوگا زۆرە ملێکان ئازار و نەهامەتییەکانی ئەو تاوانەیان چەشت.
هیواخوازم کوردستان ئاوەدان و پارێزراو بێت لە دووبارە نەبوونەوەی ئەو کارەساتانەی کە بەدرێژایی مێژوو بەسەری هاتووە، گیانی یەکڕیزی و تەبایی بکەین بە پاراستنی قەوارەی هەرێم و دەستکەوتەکان.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا