لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک ناحیەی تەکیەی کاکەمەند نۆ کەس برینداربوون کە چواریان منداڵ بوون.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، هەڵکەوت حەمە نەجم بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند:" نۆ بریندار گەیەندراونەتە سەنتەرەکەمان و لە ناویاندا چوار منداڵ بوونی هەیە کە تەمەنیان لە نێوان چوار بۆ هەشت ساڵدایە و بریندارەکانی دیکەش سێ پیاو و دوو ژنن".
سەرجەم قوربانییەکان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە بریندار بووبوون کە لە نزیک ناحیەی تەکیەی کاکەمەند روویدابوو
ئاماژەی بەوەشکرد:" سەرجەم قوربانییەکان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە بریندار بووبوون کە لە نزیک ناحیەی تەکیەی کاکەمەند روویدابوو، لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەن و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت".