لە ئۆپەراسیۆنێکدا حەوت تیرۆرست دەستگیرکران

کوردستان 31/07/2021

Alternate Text

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، توانیویانە لە کەرکوک لە ئۆپەراسیۆنێکدا حەوت تیرۆرست دەستگیربکەن.

پاڵپشتی دارایی رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان کردووە

ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" حەوت تیرۆرستییان دەستگیرد کردووە کە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان کردووە".

ئاماژە بەوەشدراوە:" ئۆپەراسیۆنەکە دوای کۆکردنەوەی زانیاریی بووە لەسەر شانە نوستووەکانی داعش ئەویش لە رێگەی دەزگا هەواڵگرییەکان و لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان، تا لە کۆتاییدا مەفرەزەکان توانییان حەوت تیرۆرست دەستگیربکەن بەپێی ماددەی چوار بەندی یەکی تیرۆر".

لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان بەوەدا ناوە کە لە رووی داراییەوە پاڵپشتی داعشیان کردووە، ئێستاش رێککارە یاساییەکان لە دژیان گیراوەتە بەر و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا