رۆژنامەنوس هونەر مزوری بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان 31/07/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ هەواڵی گیان لەدەستدانی هونەر مزوری رۆژنامەنوس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا.

ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، دوای مانەوەی بۆ نزیکەی ٤٠ رۆژ لە نەخۆشخانە، هونەر مزوری، رۆژنامەنوس و راگەیاندکار بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە

شایەنی باسە ئەو رۆژنامەنوسە دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە، ماوەی هەفتەیەکیش بوو باری تەندروستی ناجێگیر بوو تا ئەمڕۆ کە گیانی لەدەستدا.

هونەر مزوری خاوەنی چەندین ساڵ خزمەت بوو لە بواری رۆژنامەنوسیدا، لەو ماوەیەشدا بۆ ژمارەیەک دەزگای ناوخۆیی و بیانی کاریکردبوو.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا