ئەردۆغان هۆشداری توند دەدات

جیهان 31/07/2021

Alternate Text

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگری دارستانەکان دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند:" دەسەڵاتدارانی وڵات لێکۆڵینەوە لە هۆکاری دروستبوونی ئاگری دارستانەکان دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەگەر بۆمان دەربکەوێت خیانەتکارێک دەستی هەبووە لە دروستبوونی ئاگری دارستانەکانی نیشتیمانەکەی خۆی بە توندترین شێوە سزای دەدەین".

ئاگر لە ٨٠ دارستانی ٣٠ پارێزگای تورکیا کەوتووەتەوە

ئەمەش لە کاتێکدا لە چەند رۆژی رابردووەوە تاوەکو ئێستا ئاگر لە ٨٠ دارستانی ٣٠ پارێزگای تورکیا کەوتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا