قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکانەوە بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات قەرەبووی قوربانییەکانی پرۆسەی ئەنفال بکەنەوە.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان
ساڵیادی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان برینێكی تری سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه و به‌شێكه له خه‌موژانی قووڵی هه‌وڵی قڕكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی له‌ناوچووه‌وه.
له‌م ساڵیاده‌دا دروود بۆ گیانی بارزانییه ئه‌نفالكراوه‌كان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان و ئه‌نفالكراوان ده‌نێرین و سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان ده‌كه‌ین.
به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی‌تر داواكارین ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق قه‌ره‌بووی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال بكه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌مافێكی سه‌ره‌تایی ئه‌م خه‌ڵكه قوربانیده‌ره تێكۆشه‌ره ده‌زانین.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران