ژمارەیەک لە بریندارانی تەقینەوەکەی بەغدا رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن

عێراق 31/07/2021

Alternate Text

ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، هەندێک لە قوربانیانی تەقینەوە خۆکوژیەکەی بازاڕی وەحیلاتی شاری سەدر رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن.

لەسەر راسپاردەی مستەفا کازمی

ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند:" لەسەر راسپاردەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ژمارەیەک بریندرابووی تەقینەوەکەی بازاڕی وەحیلات لە شاری سەدر لە بەغدا رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لەگەڵ هەر یەکێک لە بریندارەکانیشدا کەسێکی نزیکیان بۆ یاوەری لەگەڵ دەبێت".

وتیشی:" بەدەر لەو کەسانەی کە یاوەری بریندارەکان دەکەن، ژمارەیەک پزیشک و کارمەندی تەندروستی لەگەڵ بریندارەکاندا رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن".

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی ١٩ی تەمموز، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بازاڕی وەحیلات لە بەغدا روویدا، بەهۆیەوە ٣٠ کەس کوژران و نزیکەی ٥٠ی دیکەش برینداربوون.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا