هەولێر.. دەست بەسەر ١٠ کیلۆگرام تلیاکدا گیرا

کوردستان 31/07/2021

Alternate Text

لە هەولێر دەست بەسەر بڕی ١٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاکدا گیرا و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکران.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند:" شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی تەمموز، دوای چاودێری و بەدواداچوونێکی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران، توانرا لەناو شاری هەولێر دەستبگرین بەسەر بڕی ١٠ کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک".

دوو تۆمەتباریش کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و دانیشتووی هەرێمی کوردستانن دەستگیرکراون

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوو تۆمەتباریش کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و دانیشتووی هەرێمی کوردستانن دەستگیرکراون، لە ئێستاشدا بە پێی ماددەی ٢٥ لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا