بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، تەنها لەمڕۆدا ١٤ بوومەلەرزە لە ئیدارەی گەرمیان روویداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٥:١٩ خولەکی پاشنیوەڕوە زنجیرەیەک بومەلەرزە لە ناوچەی گەرمیان روویداوە کە تا ێێتا نزیکەی ١٤ بومەلەرزە تۆمارکراوە".
لە نێوان ٢،٥ پلە بۆ ٣،٧ پلەی رێختەردا بووە
ئاماژە بەوەشدراوە:" هێزی بوومەلەرزەکان لە نێوان ٢،٥ پلە بۆ ٣،٧ پلەی رێختەردا بووە".