ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ١٢ یانە و رێستۆرانت و کافتریا بەهۆی پابەندنەبوون و سەرپێچی لە بڕیارەکان داخران.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢١، له‌سه‌ر بڕيار و ڕاسپارده‌كانی ژوورى ئۆپه‌راسيۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، لیژنه‌كانى پشکنين و چاودێری قائيمقاميه‌تی ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گه‌شت و گوزار، بەھۆی پابەندنەبوون به‌بڕيار و رێکكاره‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر و جێبه‌جێنه‌كردنی رێنماييه ته‌ندروستيه‌كان و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزى، له‌هه‌ولێر ١٢ یانە و ریستۆرانت و کافێی دیکە به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سه‌رپێچی له بڕياره‌كان داخران".
رێککاری یاسایی بەرامەبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر
لە راگەیەندراوکەشدا هاتووە:" بەهۆی پابەندنەبوونیان رێککاری یاسایی بەرامەبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر".