لە روونکردنەوەیەکدا، د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی ئایینی ئیسلام چەند دەنگۆیەک رەت دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە روونکردنەوەکدا چەند دەنگۆیەک کە بە ناوییەوە بڵاوبووەتەوە رەت دەکاتەوە، کە ئەمە دەقەی روونکردنەوەکەیەتی:
روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی رۆژنامەوانی د. علی قەرەداغییەوە
ھەواڵێکی ھەڵبەستراوی دور لە ھەموو بنەمایەکی زانستی و ئیتیکی رۆژنامەوانی لەھەندێك پەیچ و سایت بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە گوایا: من داوای دوعا و کۆکردنەوەی کۆمەکم بۆ روداوی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی دارستانەکانی تورکیا کردبێت. لێرەوە تەواوی ئەو ھەواڵە ھەڵبەستراوە رەتدەکەمەوه و به ههموولایهكی رادهگهیهنم كه ھیچ لێدوان و نوسینێکم لەم بارەوە نیە، بۆیە داوا لەو پەیچ و سایتانە دەکەم ئیتیکی رۆژنامەوانی بپارێزن و ئهو ههواڵه ههڵبهستراوه لای خۆیان بسڕنهوه، بهپێچهوانهوه مافی یاسایی خۆمان بەرامبەریان بهكاردێنین.
نوسینگەی رۆژنامەوانی
د عهلی قەرەداغی
٢٠٢١/٧/٣١