ریاڵ مەدرید ئامادەیی دەربڕیوە دەستبەرداری مارتن ئۆدیگاردی یاریزانی یانەکە ببێت.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاند:" ریاڵ مەدرید ئامادەیە مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی بفرۆشێت و ٥٠ ملیۆن یۆرۆی وەکو نرخ لەسەر یاریزانەکە داناوە".
لە ئێستادا تەنها یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵ دەدات مارتن ئۆدیگارد بگوازێتەوە
ئاماژەیان بەوەشکرد:" لە ئێستادا تەنها یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵ دەدات مارتن ئۆدیگارد بگوازێتەوە، ئەویش لەسەر داوای ئارتێتای راهێنەری یانەکە، پێشتریش بۆ ماوەی ساڵێک مارتن ئۆدیگارد بە شێوەی خواستن روویکردبووە ئارسیناڵ".