لە شاری ئابادەی ئێران کەسێک بە تۆمەتی
بەخێوکردنی ١٢ هەزار دووپشک لە ماڵەکەیدا دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ی تەمموز، ئەبولفەزڵ مەسعودی
ئەفسەری پۆلیسی شاری ئابادەی ئێران رایگەیاند:" تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە
لەوەی هاوڵاتییەک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شار بە شێوازێکی نایاسایی ژمارەیەکی زۆر
لە دووپشک لە ماڵەکەیدا بەخێودەکات".
دوای گەیشتنیان بە شوێنەکە دەستگیرا بەسەر ١٢ هەزار دووپشک و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوابەدوای
بەدەستگەیشتینی هەواڵەکە تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و چوونە شوێنی
مەبەست، دوای گەیشتنیان بە شوێنەکە دەستگیرا بەسەر ١٢ هەزار دووپشک و تۆمەتبارێکیش
دەستگیرکرا".
لەبەر ئەوەی دەبنە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان، بەخێوکردنی دووپشک رێگەپێنەدراوە لە ناوچەکانی نیشەجێبوون
باسی لەوەشکرد:" لە ئیستادا پەڕاوی
لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و دووپشکەکانیش رادەستی فەرمانگەی ژینگە
کراون، لەبەر ئەوەی دەبنە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان، بەخێوکردنی دووپشک رێگەپێنەدراوە
لە ناوچەکانی نیشەجێبوون ".