یەکێک لە براکانی ئوسامە بن لادن خاوەنی ماڵێکی پەمەییە

هەمەرەنگ 31/07/2021

Alternate Text

ئیبراهیم بن لادن، برای ئوسامە بن لادن سەرۆکی پێشووی رێکخراوی ئەلقاعیدە لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا خاوەنی خانوویەکی پەیەمەییە و بە نیازە بیفرۆشێت.

دوو ملیۆن دۆلار بەهاکەی بووە

خانوەکە لە ساڵی ١٩٨٣ دروستکراوە، دەکەوێتە ناوچەی پیڵ ئەیر لە شاری لۆس ئەنجلۆس، کە یەکێکە لە گەڕەکە خانەدانەکانی شارەکە، هەروەها لەو کاتەدا کە ئیبراهیم کڕیویەتی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار بەهاکەی بووە.

ئیبراهیم دووای رووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ لە خانوەکدا نەژیوە و چۆڵی کردووە، کە پێش ئەو ساڵە لەگەڵ کریستینی هاوسەری تێیدا ژیاون.

داوای ٢٨ ملیۆن دۆلار دەکات

لە ئێستاشدا ئەو پلانی هەیە کە بیفرۆشێت، لە بەرامبەریشدا داوای ٢٨ ملیۆن دۆلار دەکات، ئەمەش قازانجەکەی بۆ چەند هێندە زیاد دەکات. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا