سێ هەوڵی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا پوچەڵکرایەوە

عێراق 31/07/2021

Alternate Text

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند، توانیویانە تەنها لەمڕۆدا سێ هەوڵی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا پوچەڵبکەنەوە.

دەستیان بەسەر ١٨ مووشەکدا گرتووە

ئەمڕۆ شەممە ٣١ی تەمموز، فەریق روکن، ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند:" ئەمڕۆ سێ هەوڵی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بە‌غدایان پوچەڵکردووەتەوە، لەو میانەشدا دەستیان بەسەر ١٨ مووشەک لە جۆری کاتیوشا گرتووە کە ئامادەکرابوون بۆ هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی".

وتیشی:" بە چەند رێگە و رێککاری تایبەت توانیمان رێگەبگرین لە بە ئامانجکردنی ناوچەی سەوز و بنکە دیپلۆماسییەکانی بەغدای پایتەختی عێراق".

ئاماژەی بوەشدا:" یەکێک لە رێککارانە گرتنی شوێە چۆڵەکان بوو، کە لە رێگەیەوە هەندێک جار گروپە لادەرەکان بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان بەکاریان دەهێنا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا