ئەڤۆکادۆ یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە
بەرەگەزە خۆراکییەکان و چەندین سوودی تەندروستی هەیە و یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات.
ماڵپەڕی "WebTeb" ئاشکرایکرد:"
ئەڤۆکادۆ بەیەکێک لەو میوانە دادەنرێت کەرێژەیەکی کەم کاربۆهیدراتی تێدایە و زیاتر
دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ و ئۆمیگا شەش و چەورییە ناتەواوەکان کەدڵ دەپارێزێت
لەنەخۆشییە جیاوازەکان".
کێشی لەش جێگیردەکات
ئەڤۆکادۆ کۆمەلێک سوودی دیکەشی هەیە و لەو
سوودانەی ماڵپەڕەکە ئاماژەی پێداوە:" کێشی لەش جێگیردەکات و یارمەتیدەرە بۆ
ئەو کەسانەی کێشیان لاوازە و تەندروستی پێست دەپارێزێت و خانەکانی پێست بەگەنجی
دەهێڵێتەوە".
مرۆڤ لەنەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەپارێزێت
ماڵپەڕەکە باسی لە چەند سوودێکی تریش کردووە
لەوانە:" خانەشێرپەنجەییەکان لەناودەبات و مرۆڤ لەنەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەپارێزێت
و دەبێتە هۆی خێراچاکبوونەوەی برین و خوێنی لەش زیاددەکات".