توێژینەوەیەکی نوێ
دەریخستووە، رۆژانە خواردنی نیو کوپ گوێز بە رێژەی ٨.٥٪ ئاستی کۆلیستڕۆڵ لە خوێن
کەمدەکاتەوە.
رۆژنامەی "دەیلی
مەیڵ"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە:" بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی
نەخۆشخانەیەکی بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا کە بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر ٦٢٨ خۆبەخش
تاقیکراوەتەوە، رۆژانە خواردنی نیو کوپ گوێز بە رێژەی ٨.٥٪ ئاستی کۆلیستڕۆڵ لە
خوێن و مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە ".
سودێکی زۆری بۆ ماسولکەکانی دڵ و دەمارەکان هەیە
ئاماژەی
بەوەشکردووە:" بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆری لە چەوری سوودبەخش و ترشییەکانی ئۆمیگا
٣ی تێدایە، خواردنی گوێز سودێکی زۆری بۆ ماسولکەکانی دڵ و دەمارەکان هەیە ".