شارەزایانی بواری تەندروستی دەروونی منداڵان هۆشداری دەدەنە دایکان و باوکان لە کڕینی یاری کاکتۆسی قسەکەر بۆ منداڵەکانیان.
منداڵ توشی حاڵەتێکی مەترسیدار دەکات
سایتی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە:"شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن یاری کاکتۆسی قسەکەر بۆ منداڵانی خوار تەمەن سێ ساڵ مەترسیدارە بە تایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کێشەی دواکەوتنی قسەکردنیان هەیە".
ئاشکراشیکردووە:" بۆی هەیە یارییەکە ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی نەخۆشی ئیکولالیا لە منداڵاندا، کە بەهۆیەوە منداڵ توشی حاڵەتی دووبارەبوونەوەی قسەکردن دەبێتەوە".